zagros news agency

لە توركیا ئاگر كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

 

ئاگر له‌ دارستانه‌كانی كه‌رتی ئاسكی شه‌هیری ناوه‌ڕاستی وڵاتی توركیا كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌ك كه‌سی تریش بریندار بوون.

ئیبراهیم یومه‌قلی، وه‌زیری كشتوكاڵ و دارستانه‌كانی توركیا ڕاگه‌یاند، له‌ كاتی هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 14 كه‌سی تریش بریندار بوون و ڕووداوه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌ید غازی له‌ كه‌رتی ئاسكی شه‌هیر ڕووی داوه‌.

گوتیشی، به‌هۆی ڕه‌شباوه‌ ئاراسته‌ی ئاگره‌كه‌ گۆڕاوه‌ و ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ و هه‌وڵه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

هیومان ڕایتس‌ وۆچ: ئوردن ژمارەیەک خەڵکی سڤیلی لە سووریا کوشتووە

سەڵاح

لە لافاوەکەی ئاسیا زیاتر لە 1000 کەس گیانیان لەدەستداوە و بێسەروشوێن بوون

سەڵاح

قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر کۆتایی هات

یاسین