ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ی نیسانی 2025، دوو بوومه‌له‌زه له دوو وڵاتی كیشوه‌ری ئاسیا ڕوویان دا و به‌هۆیه‌وه زیانی گیانی و دارایی لێكه‌وته‌وه.
سه‌نته‌ری بوومه‌له‌زه‌زانی ئه‌ورووپی ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بوومه‌له‌زه‌یه‌ك به گوڕی 6.4 به پێوه‌ری ڕێخته‌ر وڵاتی تاجاكسیتانی هه‌ژاند و بوومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی 16 كیلۆمه‌تر ڕووی داوه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، له میانماریش بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.6 له قوڵایی 35 كیلۆمه‌تر ڕووی دا.
باس له‌وه ده‌كرێ كه به‌هۆی ئه‌و دوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌وه زیانی دارایی لێكه‌وته‌وه و هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێكیش بریندار بوونه، به‌ڵام ورده‌كاریی زیاتر نه‌خراوه‌ته ڕوو.
ئه‌مه له كاتێكدایه له 28ی مانگی ڕابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له ماینمار ڕووی دا كه به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س بوونه قوربانی و 214 كه‌سی تریش بێسه‌روشوێن بوون.

