مه‌سرور بارزانی له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا له هه‌رێمى كوردستان کرد
پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونمان لێ كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنمان لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتیوانی حکومەتی هه‌رێمى كوردستان‌مان بۆ ده‌ربڕى.
كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات كرده‌وە.
هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو .


