راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، زانیاری له‌سه‌ر هاتنی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ لای سه‌رۆك بارزانی ده‌خاته‌روو و باس له‌وه ده‌كات كه سه‌رۆك بارزانی رۆڵی گرنگی له ناوچه‌كه هه‌یه.
عارف ڕوشدی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “له‌دوای 2003 و ئه‌و سیسته‌مه تازه‌ی هاتوه‌ته‌وه عێراقه‌وه، نه‌یان توانیووه به‌سودی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بڕۆن، له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق په‌نایان بۆ سه‌رۆك بارزانی هێناوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و خه‌مخۆریه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌هه‌ند وه‌رناگرن، هیچ كابینه‌یه‌ك نه‌یتوانیووه خۆی راسته‌رێ بكات ئه‌گه‌ر پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی نه‌بێت.
له‌باره‌ی هاتنی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ لای سه‌رۆك بارزانی، راشی گه‌یاند: هاتنی سودانی بۆ لای سه‌رۆك بارزانی له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك بووه له‌وانه، گۆرانكاری ناوچه‌كه چونكه ئێستا ناوچه‌كه هه‌ستیاره و حسابیش بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت به‌پێچه‌وانه‌ی داخ له‌دڵان پێگه‌ی كوردستان گرنگه، بۆیه ناچارن روو له باره‌گای بارزانی بكه‌ن، هه‌روه‌ها هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی گرفته‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن له‌گه‌ڵ پرسی نه‌وت و گرفتی هه‌ولێرو به‌غدا كه مافی ره‌وای كوردستانه، و هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری و پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی به‌ده‌ست بهێنن بۆ ده‌ربازبوون له‌و ته‌نگژه‌ی تێی كه‌وتوون.

