zagros news agency

نرخی زێڕ گرانتر بوو

 

 

بەهای زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و گەیشتووە بەرزترین نرخ لە مێژووی خۆیدا، سەندیكای زێڕەنگەرانی کوردستان ئاشكرای کرد، بەراورد بە مانگی پێشوو هەر مسقاڵێك زێڕ 65 هەزار دیناری چووەتە سەر.

ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی 4ی 2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 214 دۆلارە.

بانکیی گۆڵدمان ساکس، یەکێک لە گەورەترین بانکەکانی جیهان ئاشكرای كردووە: “نرخی زێڕ تاوەکوو کۆتایی ئەمساڵ لە سێ هەزار 300 دۆلارەوە بۆ سێ هەزار و 700 دۆلار بەرز دەبێتەوە.”

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 578 هەزار دیناره‌
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 675 هەزار دیناره‌
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 770 هەزار دیناره‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی: ئێستا بۆ ناردنی مووچە، هیچ بیانوویەك بە دەست وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەماوە

سەڵاح

ماڵپەڕی عەسری ئێران: پارەی نێو خەزێنە بەشی مووچەی سێ رۆژی فەرمانبەران دەکات

سەڵاح

پەیوەندی نێوان مێسی و یانەیەکی ئیتاڵیا دەبێتە هەواڵی گەرمی مێرکاتۆ

یاسین