zagros news agency

ئەمەریکا بارێکی گەورەی چەک بۆ ئیسرائیل دەنێرێت

 

ئەمڕۆ سیشەممە، 15-4-2025، ڕۆژنامەی ‘یەدیعوت ئەحرۆنۆت’ـی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، ئەمەریکا ڕازیبووە لەسەر ڕەوانەکردنی بارێکی گەورەی چەک و تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل.

ڕازیبوونی ئەمەریکا بۆ ناردنی چەک لەکاتێکدایە، کە ئیسرائیل بەردەوامە لە جێبەجێ کردنی ئۆپەراسیۆنەکانی لە غەززە و ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشی ئەگەری بۆسەر بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران لەحاڵەتی شکدتهێنانی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران.

ڕۆژنامەکە لە زاری دوو بەرپرسی ئیسرائیلی گواستوویەتەوە، ئەو بارە چەکەی ئەمەریکا پێکهاتووە، لە زیاتر لە سێ هەزار گولـلە تۆپ و زیاتر لە 10 هەزار مووشەکی ئاسمانی، کە بۆ ئۆپەراسیۆنەکەی غەززە بەکاریدەهێنن.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بارە چەکە تەواوکەری گرێبەستێکی پێشووی کڕینی چەکی قورسە لەلایەن ئیسرائیلەوە، کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ گرێبەستەکەی هەڵوەشاندبووەوە.

لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو، حکوومەتی ئەمەریکا ڕەزامەندی بۆ ڕێککەوتنێکی گەورەی چەکدا کە بەبەهای 7.41 ملیار دۆلار بە ئیسرائیل بفرۆشێت، کە بریتی بوو لە تەقەمەنی ڕێنمایی کراو، بۆمب و کەرەستەی پەیوەندیدار.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی سۆسیالیت بۆ ئاژانسی زاگرۆس: ده‌رفه‌تێكی گرنگ هاتوه‌ته‌وه‌ پێشه‌وه‌ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت

یاسین

وەزارەتی خوێندنى باڵا: ئەمشەو پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین کۆتایی دێت

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح