بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی عێراق، زیندانیكراوێك بە ناوی (ئه‌یسه‌ر جەمال ئەلفەراجی، له ئه‌نجامى بهشهڕهاتنى لەگەڵ زیندانییەکانی دیکە لە زیندانی تاجی لە بەغدا، بە چەقۆ کوژرا.
كوژرانى ئه‌م زیندانیكراوه دواى چه‌ند ڕۆژێك دیت له كوشتنى زیندانیكراوێكی دیكه له به‌غدا به ناوى (به‌شیر خالد) كه به‌هۆى ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه له نێو یه‌كێك له بنكه‌كانى پۆلیس گیانى له‌ده‌ست دا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە 7/4/2025، بەشیر خالید، بەهۆی ئەشكەنجەدانەوە لەنێو یەكێك لە بنكەكانی پۆلیس لە بەغدا، گیانی لەدەست دا، لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم)ی ڕاگەیاندووە: بەشیر خالید، ئەندازیار، دوای ئەوەی لە نێو یەكێك لە بنكەكانی پۆلیس لە بەغدا ئەشكەنجەی توند درا و چەند ڕۆژێك كەوتە باری كۆما (بێئاگاییەوە) گیانی لەدەست دا.

