zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ پێنجشە‌ممه‌ 4/17، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ كريستيانه‌ هۆمان باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق كرد.

لە کۆبوونەوەکە، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا و هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە کابینەیەکی بەهێز و یەکگرتوو لە نزیکترین کات و بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکبهێبرێت.
هەروەها جەختیان لە گرنگیی نەهێشتنی هەموو کێشە و ئاستەنگ و بیانووەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد.
باڵیۆزی ئەڵمانیا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان و خواستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لە بارەی دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگاری هەولێرەوە، سەبارەت بە دیاریکردنی کاتی دەوامی فەرمی دام و دەزگاکان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز

دڵشاد

ڕیاڵ مەدرید مانەوەی ئەستێرەیەکی یەکلایی کردەوە

یاسین

وەزیری دەرەوەی چین داوای گفتوگۆ و دانبەخۆداگرتن لە ئێران دەکات

یاسین