zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید مانەوەی ئەستێرەیەکی یەکلایی کردەوە

لەگەڵ هاتنی مێرکاتۆی زستانە زۆرێک یاریزان بوونەتە ناوێکی دیاری سەر پەڕەی ڕۆژنامە و میدیاکانی جیهان بەتایبەت ئەو یاریزانانەی لەنیوە وەرزی ڕۆییشتوودا کەمترین دەرفەتی یاری کردنیان پێدراوە لە یانەکانیان و فرانکۆ ماستانتونۆی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدیش یەکێکە لەو ناوانەی ناوی دەخرێتە ڕیزی ئەو یاریزانانەی لەم گواستنەوەیەدا یانەکەیان بەجێدێڵن.

 

چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید هەموو ئەم بابەتانەی ڕۆیشتنی ماستانتانۆی سەراو ژوور کردەوە و دوای قسە کردن لەگەڵ کارگێڕی مێرنگی ئاماژەی پێداوە بە هیچ شێوەیەک گرەوەی ئەوە ناکات ماستانتونۆ بەخواستن بدەنە یانەیەکی دیکە و دەیەوێت لە ڕیاڵ بمێنێـتەوە و باوەڕی تەواوی بە ئاستی هەیە.

 

ماستانتونۆی ئەستێرەی لاوی ئەرجەنتینی لەم هاوینەدا لە ڕیڤەرپلێتی ئەرجەنتینیەوە ڕووی کردە ڕیاڵ مەدرید و لەگەڵ مێرێنگی سەرەتای وەرز پشتی زۆر پێدەبەسترا بەڵام بەرەبەرە یاریزانەکە هەست بە بێزاری دەکات بەهۆی دانیشاندنی لەسەر کورسی یەدەگ،بەڵام ئەڵۆنسۆ هێشتا متمانەی بەو ئەستێرەی لاوە تەمەن 18 ساڵە هەیە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیال مەدرید مێژووی دارایی تۆمار دەکات قازانج و داهات دەگەنە ئاستێکی پێوانەیی

ahamd.luqman

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین

ڕێککەوتنی مێژوویی چین مۆڵەت دەداتە ئەپڵ بە مەرجێک ژیریی دەستکردی عەلیبابا بەکاربهێنێت 

سەڵاح