zagros news agency

ئەمریکا لە ڕێوەبەری نوێی سووریا چاوەڕوانی کردارە

 

بە گوێرەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، بەرپرسێکی رێوەبەرییەکەی ترەمپ رایگەیاندڵ ئەمریکا بە وریاییەوە سەرپەرشتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕێوەبەری نوێی سووریا دەکات، تا ئەحمەد شەعری بەرپرسەکەی سووریا بە واشنتۆن دڵنیایی بدات کە حکومەتەکەی لە توندڕەوان پاکە. هەروەها ئەلشەعری دەبێ دڵنیایی بدات کە دەتوانێت کەمینە جیاوازەکانی سووریا یەکبگرێت. بەرپرسە ئەمریکییەکە جەختی کردووەتەوە کە ئەوان لە چاوەڕوانی کرداردان، نەک تەنها وتە.

ئەم بەرپرسە ئەمریکاییە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە مانگی شوباتی ٢٠٢٥دا، بەرپرسێکی ئەمریکایی لیستێک لە هەنگاوەکانی بە مەرجی لادانی سزاکان ڕادەستی شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کردووە. ئەم لیستە داوا لە ڕرێوەبەری سووریا دەکات رێگە بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە خاکی سووریا بدات. هەروەها، لیستەکە قەدەغەکردنی تەواوی میلیشیا و چالاکییە سیاسییەکانی پەیوەست بە بزووتنەوەکانی فەلەستین و دەرکردنی ئەندامانی گرووپە فەلەستینییەکان لە سووریا لەخۆدەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی دەکات

یاسین

هەولێر… کەسێک بە چەقۆ شوفێری تەکسیەک دەکوژێت

سەڵاح

وەزارەتی ناوخۆی عێراق زانیاریی نوێ لەبارەی گرووپێكی نوێی چەكداریی عەشایری دەدات

سەڵاح