هێزه‌كانی رووسی له پێشڕه‌وییه‌كانیان له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا و به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی دۆنیچك به‌رده‌وامن، له ماوه‌ی 3 رۆژدا ده‌ستی به‌سه‌ردا سێیه‌مین شاردا گرت.
دوێنێ وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسی رایگه‌یاند، هێزه‌كانی رووسی كۆنترۆلی شارۆچكه‌ی ڤالینیتینوڤكایان له هه‌رێمی دۆنیچك كرد.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش ئه‌م وه‌زاره‌ته وتی، شارۆچكه‌ی بریاوبراجینكا له هه‌رێمی دۆنیچك كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای پرۆكرۆڤسك له نزیك سنوری هه‌رێمه‌كه له‌گه‌ڵ ته‌واوی هه‌رێمی زابۆریجیا كۆنترۆلكرا.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ش وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسی باسی له‌وه‌كرد، هێزه‌كانی رووسی توانیان كۆنترۆلی شارۆچكه‌ی كالینۆڤۆ له هه‌رێمی دۆنیچك بكه‌ن.
skynews

