zagros news agency

تەندروستی عێراق: لەمساڵدا 14 حاڵەتی تای خوێنبەربوون و دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان لە عێراق تۆمارکراوە

 

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لەمساڵدا 14 حاڵەتی تای خوێنبەربوون و دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان لە عێراق تۆمارکراوە.

سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،  “لەمساڵدا 14 حاڵەتی تای خوێنبەربوون و دوو حاڵەتی مردن لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوە.

گوتیشی: 6 حاڵەت لە پارێزگای زیقار تۆمارکراوە، چوار حاڵەت لە کەرکووک، هەروەها لە بەغدا و موسەننا، نەینەوا و بەسرە لەهەریەکەیان یەک حاڵەت هەبووە.”

ئاماژەی بەوەش کرد، ” لە پارێزگای کەرکووک دوو کەس بەهۆیەوە گینایان سپاردووە، کە یەکێکیان کارمەندی وەزارەتی تەندروستی بووە”، دەشڵێت، “زۆربەی تووشبووەکان لەنێو ئاژەڵدارەکاندا تۆمارکراون و ئەگەر تووشبوونەکە زوو دەستنیشان بکرێت، چارەی بۆ دەکرێت.”

سەیف بەدر، داوای لە هاووڵاتیان کرد، ئەگەر نیشانەکانی نەخۆشیەکەیان لێ دەرکەوت، سەردانی بنکە تەندروستییەکان بکەن”، ڕوونیشیکردەوە “تای خوێنبەربوون لە کۆتاییەکانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بڵاوبووەتەوە، نەخۆشییەکی ڤایرۆسی مەترسیدارە کە لەلایەن ئاژەڵە تووشبووەکانەوە یان گۆشتەکانیانەوە دەگوازرێتەوە، هەروەها لەلایەن گەنەوە دەگوازرێتەوە، و تووشی مانگا و مەڕ و ئاژەڵەکانی دیکە دەبێت.”

باسی لەوەش کرد، “ساڵی ڕابردوو ژمارەی تووشبوون و گیان لەدەستدان هەبووە، جەختیشی کردەوە، پێویستە هەڵگرتنی گۆشت لە پلەی گەرمی نزم دابێت، بەلام پلەی کوڵاندنەکەی لە پلەی گەرمی بەرزدا بێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی سەردانی خێوەتگەی تایبەت بە گەنج و لاوانی کوردستانی سووریا دەکات

یاسین

کەمیی ماسی و گرانبوونی نرخەکەی لە دەریاکانی تورکیادا ناڕەزایی لێدەکەوێتەوە

یاسین

سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینیی بۆ سەر ناوچەی ڕەفەح دەستپێکرد و ده‌ستی به‌سه‌ر تاكه‌ ده‌روازه‌كه‌دا گرت

سەڵاح