zagros news agency

لە عێراق زیاتر لە دوو تۆن ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 20-4- 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکە عەقلییەکان، ئاماری تایبەت بە دەستبەسەردا گرتنی ماددە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی چارەگی سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، “لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵ، سێ هەزار و 6 تۆمەتبار دەستگیرکراون و 973یان سزادراون، هەروەها دەست بەسەر 2 تۆن و 166 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆردا گیراوە.”

ئاماژەی بەوەش کرد، بەشی لێکۆڵینەوەی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەم ماوەیەدا ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی هەبووە لە بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، هەروەها دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی ڕەسافە، کە تایبەتە بۆ دۆسیە تایبەتەکانی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان، لەو ماوەیەدا دەستی بەسەر یەک تۆن و 538 کیلۆگرام ماددەی جۆراوجۆری هۆشبەردا گرتووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە، تاوەکوو ئێستا لە ڕووبەرووبونەوەکان، دوو لە تۆمەتباران کوژراون و 13ـی دیکەش بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Youtube تایبەتمەندیەکی نوێی زیاد کرد

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

سەڵاح

قۆناغی چوارەمی ناوی فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی دەگەڕێتەوە

سەڵاح