zagros news agency

پێنتاگۆن: ژمارەی سەربازانمان لە سووریا کەمدەکەینەوە

 

له‌ راگه‌یاندراوێكی  پێنتاگۆندا هاتووه‌، لە ئەنجامی گۆڕانكارییه‌كان سەبارەت بە ئەرکی ئەو سەربازە ئەمه‌ریکییانەی لە سووریا کار دەکەن، لە مانگەکانی داهاتوودا، ژمارەی سەربازانیان لەو وڵاتە بۆ خوار هەزار سەرباز کەم دەکەنەوە.

 

سین پارنێل گوته‌بێژی پینتاگۆن لە ڕاگەیاندراوێکدا زانیاری سەبارەت بەو سەربازە ئەمریکییانە خستووه‌ته‌ڕوو کە لە سووریا دەکشێنەوە و باسی لەو سەرکەوتنانە کردووه‌ کە لە سووریا دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەدەستهاتوون و رایگەیاندووه‌: “لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی هێزی ئەرکی هاوبەشی یەکگرتوو ئۆپەراسیۆنی پێداگریی، ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی فەرمانی داوه‌ بە یەکخستنی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە سووریا لە خاڵە دیاریکراوەکانی وڵاتەکەدا”.

 

سین پارنێل ئاماژەی بەوەش کردووه‌، یەکخستنی ئەم دوو ئۆپەراسیۆنە لەلایەن ئەمه‌ریکاوە بە واتای کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازانی دێت لە سووریا و ڕایگەیاندووه‌: “ئەم پرۆسەیە پشت بەستووە بە هەلومەرجەکان، لە مانگەکانی داهاتوودا شوێنپێی ئەمه‌ریکا لە سووریا بۆ کەمتر لە هەزار سەربازی ئەمریکی کەمدەکرێتەوە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە گوژمەی ( 90 ملیار دینار ) دەستکرا بە پڕۆژەی چاككردن و تەواوكاریی دووسایدی نوێی ماوەران – میراوە

یاسین

کەشناسی: لەم ناوچانەدا باران و بارانی مامناوەند دەبێت

سەڵاح

بریتنی سپێرز چارەسەری دەروونی وەردەگرێت

ART