zagros news agency

هه‌ولێر… به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی، بۆ یه‌كه‌مجار ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

 

 

لە دەستپێشخەرییەکی ناوازەدا و بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان و پەرلەمانتارانی وڵاتانی دنیا و نوێنەرانی حکومەتەکان لە ئەمەریکا و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ژێر دروشمی ( بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا) ، لە ڕۆژانی 23-25ی نیسانی 2025، بۆ یەکەمین جار لە هەرێمی کوردستان و لە هەولێری پایتەخت، ڕۆژی نزای نیشتمانی بەڕێوەدچێت .

بەشداران لە گردبوونەوەیەکی برایانەی هاوبەش و لە کەشێکی ڕووحانی پڕ لە نزا و پاڕانەوە بۆ خوای گەورە ، لە هەولێری پایتەختی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادی ئایینی کۆدەبنەوە و نزا بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن کە پەناگەیەکی ئارامە بۆ گشت پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و نموونەیەکی گەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەیە لە جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆژەی پاركێكی دیكە لەسەر ڕووبەری 82 دۆنم لە شەقامی هەولێر- مووسڵ دەستپێدەكات

سەڵاح

چوار کەس لە پارێزگای کرماشان بە تەقینەوە گیانیان لە دەست دا

سەڵاح

ماوەی قەدەغەی چالاکیی و خۆپیشاندان لە دیاربەکر و وان درێژکرایەوە

سەڵاح