وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی ئاوی خواردنەوە لە ناحیەی قەسرێ دەدات، كە گوژمەكەی یەک ملیار و 687 ملیۆن و 566 هەزار دینارە.
ئەمڕۆ دووشەممە 21/4/2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاوی خواردنه‌وه، كه بریتییه له لێدانی دوو بیری ئاو و دروستكردنی خه‌زان له‌ته‌نیشت ڕووبار، بۆ گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه به ناحیه‌ی قه‌سرێ، دەست بە جێبه‌جێكردنی كرا.“
ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌ڵێت: ”گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ی پلانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دابین ده‌كرێت.”
سەبارەت بە گوژمەی پرۆژەكەش، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ ڕاشیگه‌یاند: ”پرۆژەكە له‌سه‌ر بودجه‌ی پلانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارە و به گوژمه‌ی یەک ملیار و 687 ملیۆن و 566 هەزار دینار جێبەجێ دەكرێت، كه پێكهاتووه له لێدانی دوو بیری ئاو له ته‌نیشت ڕووبار، به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ ناحیه‌ی قه‌سرێ.”
لە راگەیانراوەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری جەخت لەوەش کراوەتەوە: “ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌مئاوی له شارۆچكه‌كه و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئاو و پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی ئاو له قه‌سرێ باشتر ده‌كات، ماوه‌ی ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه‌ش 180 ڕۆژی بۆ دیار كراوه و پێكهاته‌كانیشی بریتیین له لێدانی بیر، دروستکردنی سێ خەزانی گه‌وره‌ی ئاو و دانانی بۆڕیی دکتایل بەدرێژایی زیاتر له پێنج كیلۆمه‌تر، له‌گه‌ڵ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی دیكه.”

