zagros news agency

هیومان ڕایتس‌ وۆچ: ئوردن ژمارەیەک خەڵکی سڤیلی لە سووریا کوشتووە

 

هیومان ڕایتس وۆچ دەڵێت، هێرشەکانی ئوردن لە سووریا، خەڵکی سڤیلیان کوشتووە و پێویستە قەرەبووی قوربانییەکان بکاتەوە.

لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، سوپای ئوردن لە هەڵمەتێکی بەرفراواندا بۆ سەر بازرگانانی مادەی هۆشبەر لە سنووری ئوردن و سووریا ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی لە نێوخۆی سووریا کردووە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون و ژن و منداڵیشیان لە نێو دایە.

ئەم ڕێکخراوە ئاماژەی بەوەشکردووە، کوشتنی ژنان و منداڵان لە  دەرەوەی یاسایە و  هەروەها پێویستە ئوردن قوربانیان و کەسوکاری کوژراوان قەربوو بکاتەوە، هەروەها لە  هێرشەکەی 18ی کانونی یەکەم بکۆڵێتەوە کە بووە هۆی کوژرانی 10 کەس.

هیومان ڕایتس وۆچ، داوای لە ئوردن کرد هێرشان بۆ سەر ئامانجی ناسەربازی لە سووریا ڕابگرێت و ئەو کەسانە سزا بدات لە کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە نێوخۆی سووریا بەرپرسیارن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای سودان: دەسەڵات ڕادەستی خەڵکی سڤیل ناکەین تەنها لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە نەبێت

یاسین

دۆناڵد ترەمپ: شیکاگۆ بەم زووانە دەزانێت بۆ ناوی وەزارەتی بەرگریمان کردووەتە وەزارەتی جەنگ

یاسین

یەماڵ؛من موسڵمانم سوپاس بۆ خودا

یاسین