zagros news agency

ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران

 

دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل مانۆڕێکی بەرفراوانی کردووە، کە لەمانۆڕەکەدا مووشەکی بەکار هێناوە ئەمەش وەکوو ئامادەکارییە لەئەگەری شکست هێنانی دانوستانەکانی ئەمەمریکا و ئێران.

ڕۆژی دووشەممە، بەهۆی مانۆڕەکە و تەقینەوەکانەوە ئیسرائیلییەکان ترساوون، هەروەها گوتەبێژی سوپای ئیسرائیلیش دڵنیایی دایە خەڵک کە هیچ ڕووداوێکی ئەمنی نییە، بەڵکو مەشق و ڕاهێنانە لە بنکەیەکی نزیک شوێنی دانیشتووان، بەبێ ئەوەی شوێنەکە ئاشکرا بکات.

دەستەی پەخشی ئیسرائیل، ڕایگەیاندووە، مانۆڕەکان لەسەر ئەو بنکانە چڕبوونەتەوە کە پێشتر لە ئۆکتۆبەری 2024 و لەلایەن هێرشەکانی ئێرانەوە هێرشیان کراوەتە سەر، وەک نەڤاتیم و حاتسۆر.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی دەستەی پەخشی ئیسرائیل، ئامانج لەو مانۆڕە بەرزکردنەوەی ئامادەیی ئۆپەراسیۆنی سیستەمی بەرگری و وەڵامدانەوەی هێزی ئاسمانی بووە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ سیناریۆیەکی ئەگەری کە تێیدا ئەگەر گفتوگۆکانی نێوان واشنتۆن و تاران شکست بێنن، ئەوە ئۆپەراسیۆن و شەڕ دەست پێدەکات.

ئەم مانۆڕانە لە دوای ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمز دێت، کە هەفتەی ڕابردوو پلانێکی ئیسرائیل-ئەمەریکای بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ئاشکرا کرد، بەڵام پلانەکە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا پووچەڵکرایەوە.

تەلئەڤیڤ دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران بەهەوڵێک دەزانێت بۆ زیاتر فشار خستنە سەر ئێران، ئەمەش وەک ئامادەکاریی بۆ بەردەوامی دانوستانەکانی نێوان هەر دوو لا دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمیی تاران.

هەواڵی پەیوەندیدار

كونسوڵخانەی ئەمریكا هاووڵاتیان لەبارەی ڤیزاوە ئاگادار دەكاتەوە

سەڵاح

ئومێد خۆشناو بۆ زاگرۆس: 88 هەزار و 341  گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت فەرمانی بە قەزاکردنی تەقتەقی واژوو کرد

سەڵاح