ریچارد گێر، ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی، هاوسۆزی خۆی بۆ گەلی فەڵەستینی رادەگەیێنێت.
ئەو ئەکتەرە هۆڵیوودییە، هۆنراوەیەکی مەحموود دەروێش، شاعیری فەڵەستینی، بە زمانی ئینگلیزی و بە دەنگی خۆی دەخوێنێتەوە و بە ڤیدیۆ بڵاویکردووەتەوە.
ڤیدیۆکە لەلایەن کۆمەڵەی “هونەرمەندان لە پێناو راگرتنی شەڕ” بڵاوکراوەتەوە.
هۆنراوەکە بەناوی “بیر لەوانی دیکە بکەوە” و ئەو ئەکتەرە دەڵێت، پێشتر چاوی بە مەحموود دەروێش کەوتووە.
لە بەشێکی هۆنراوەکەدا هاتووە:
“کاتێک نانی بەیانیت ئامادە دەکەیت، بیر لەوانی دیکە بکەوە”
(خواردنی کۆترت بیر نەچێت)
لە کاتی شەڕەکانتدا، بیر لەوانی دیکە بکەوە
(ئەوانەت بیر نەچێت کە داوای ئاشتی دەکەن)

