zagros news agency

ئێران… له‌به‌نده‌ر عه‌باس ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز روویدا، سه‌دان كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

 

ئەمڕۆ شەممە 26ـی نیسانی 2025، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەر عەباسی ئێران ڕووی دا، بەپێی میدیاکانی ئێرانیش، ئەگەری هەیە تەقینەوەکە  لە ئەمبارێکی ماددە کیمیاییە مەترسیدارەکاندا ڕووی دابێت.

میدیای ئێران ئاشکرای کردووە، ژمارەی بریندارانی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس بەرزبووەتەوە بۆ 516 کەس، بەڕێوبەری بەندەرەکەش ڕایگەیاندووە، تا ئێستا ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی بەندەرەکە لەژێر دار و پەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە و هێشتا ڕزگار نەکراون.

میدیای ئێران ڕەتی کردەوە، هیچ تەقینەوەیەکی دیکە ڕووی دابێت. ئاماژە بەوە دەکەن، هەموو ئەوانەی لە میدیاکان لەبارەی ڕوودانی تەقینەوەی دیکە بڵاو دەکرێنەوە، دوورن لە ڕاستی.

فاتیمە موهاجرانی، گوتەبێژی حکوومەتی ئێران ڕایگەیاند: بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە لە پاشماوەی کەرەستە کیمیاییەکانی بەندەرەکە دروست بووە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن بۆ ئاشکرا کردنی ڕاستی ڕووداوەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای TikTok تایبەتمەندی Ai بەکاردەهێنێت

یاسین

سێ ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید گەڕانەوە

یاسین

پەکەکە: بەهۆی هێرشی درۆنی تورکیاوە دوو گەریلا گیانیان لەدەستدا

یاسین