zagros news agency

سێ ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید گەڕانەوە

ئەمڕۆ لەکاتی ڕاهێنان و ئامادەکارەیەکان بۆ یاری بەرامبەر یانەی ڕایۆ ڤاییکانۆ ڕۆژنامە و میدیاکان گەڕانەوەی سێ یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدیان ڕاگەیاند،کە هەر لەیەکە لە(ئەلیکساندەر ئارنۆڵد،فێرلاند مێندی،ئەنتۆنی ڕۆدیگیێر) بەشداری مەشقە بە کۆمەڵەکانیان کرد.

شایەنی باسە ئەمساڵ ڕیاڵ مەدرید لەحاڵێکی خراپە و ڕێژەیەکی زۆری یاریزانەکانی دووچاری پێکان بوونە،کە دیارترینیان ئارنۆڵدە ماوەیەکی درێژە لە یاریگاکان دوورە.

سبەی یەکشەممە لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری یانەی ڕایۆ ڤاییکانۆ دەکات و یاریەکەش لە کاتژمێر 4:00ی ئێوارە بەکاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر … ئاهەنگی دەرچوونی منداڵانى سەنتەری ئیماراتی بۆ ئۆتیزم بەڕێوەچوو

یاسین

بنزیمە : هەموو یارییەکان بۆ ئێمە گرنگن

یاسین

پارێزگاری هەولێر بۆ زاگرۆس: پێشكه‌وتنی هه‌ولێر له‌سه‌رووی هه‌موو پێشبینیه‌یكانه‌وه‌یه‌.. پرۆژه‌ی گرنگتر به‌رێوه‌یه‌

سەڵاح