zagros news agency

یەکێتیی زانایان: داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت

 

یه‌كێتیی زانایانیی ئایینیی ئیسلامیی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و له‌ په‌یامه‌كه‌یاندا داوا ده‌كه‌ن، كه‌ بارسووكی و كارئاسانی له‌ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و ماره‌یی بكرێت، ئه‌و داواكارییه‌شیان دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ نرخی زێڕ زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌یاندا هاتووه‌: “دوای ئەوەی نرخی زێڕ زۆر بەرز بوویەوە، یەکێتیی زانایانیی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان داوا لە هاووڵاتیان دەکات، بۆ مارەیی ئافرەتان کارئاسانی بکەن و رەچاوی بارودۆخی قۆناغەکە لەبەرچاو بگرن.”

ئه‌مه‌ی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

لەبەر ئەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری، پرۆسەیەکی گرنگە و ئیسلام بایەخێکی زۆری پێ دەدات، بەتایبەت لە پێکهێنانی پرۆسەی هاوسەرگیری لەسەر بنەمای رێز و خۆشەویستی و تەبایی، راستە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام مارەیی وەک حەقێکی شەرعی ئافرەت دیاری کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش پێغەمبەر (درودی خوای لێ بێت) ئاماژەی بەوە داوە، کە بە خێرترین پرۆسەی مارەبڕین ئەوەیە مارەییەکەی کەم بێت.

لەو سۆنگەوە کە ئێستا زێڕ زۆر گران بووەو رۆژ بە رۆژ نرخەکەی بەرز دەبێتەوە، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کار ئاسانی و بارسووکی لە مارەیی بکەن، ئیسلام بۆ مارەیی هیچ ئەندازەو شتێکی دیاری نەکردووە، بەڵکو هەر شتێکی شایستەو گونجاو بێت ئاساییە بکرێتە مارەیی مەرج نیە تەنیا زێڕ بێت، گیانی هاوکاری و یارمەتیدان و رەچاوکردنی خزمایەتی و کارئاسانی بۆ گەنجان بەشێکی دیندارییە و ئەم پرۆسەیەش چەندە بە ئاسانکارییەوە ئەنجام بدرێت بەختەوەری زیاتری خێزانی و ئاشتی کۆمەڵایەتیی پتری بە دواوەیە.

 

یەکێتیی زانایانیی ئایینی ئیسلامی کوردستان

26ی 4ی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. ئیتاڵیا بە ڕیمۆنتادا کەڵەشێرەکانی فەرەنسای تێکشکاند

یاسین

وێنه‌ی چاندنی 800 نەمام له‌ هه‌ولێر ببینه‌

سەڵاح

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات

یاسین