zagros news agency

هه‌ولێر.. چەند شەقامێک لە گەڕەکی قەرەبووی تۆپزاوە دروست دەکرێت

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌ و ئاماژە بە دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەیەک دەدات، کە دروستکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی قەرەبووی تۆپزاوە لەخۆ دەگرێت.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: “لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی قەرەبووی تۆپزاوە دانرا.”

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، پڕۆژەکە بە گوژمەی 352 ملیۆن و 605000 هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت و بە ڕێژەی %15 لەسەر داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆلاری زیاتر خرایە بازاڕ و بەهاکەی دابەزی

یاسین

محەمەد سەعدەدین: سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وام پاڵپشتیی پێكهاته‌كان بووه‌

دڵشاد

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ كونسوڵى گشتيى هۆڵه‌ندا كرد

یاسین