ئەمڕۆ شه‌ممه، كاركردن له پڕۆژه‌ی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆیه‌ك له شاری هه‌ولێر گه‌یشته قۆناغی کۆنکریتکردنی بناغە (Lean Concrete) كه پڕۆژەیەکی ژێرخانی ئاوەڕۆیە و کاریگەریی مەترسیی لافاو کەم دەکاتەوە.
ئەم قۆناغەی پڕۆژه‌كه مەودای نێوان وێستگەی (Sta. 0+920) تاوەکوو وێستگەی (Sta. 1+100) بە درێژیی (١٨٠) مەتر لەخۆدەگرێت، وەک ئامادەکارییەکی سەرەکی بۆ قۆناغەکانی داهاتووی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
جگه له‌م پڕۆژه‌یه، ئێستا چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ی ئاوه‌ڕۆ له شاری هه‌ولێر له قۆناغی جێبه‌جێكردندان و كاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاده‌ی باران ده‌بێت.







