zagros news agency

سەرۆکی ئەمەریکا: ڕێککەوتنمان لەگەڵ ئێران نزیکە

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 28-4-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بە باشی بەرەوپێش دەچێت، جەختیشی لەسەر ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە کردەوە بەبێ ئەوەی پێویست بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی بکات.

ترامپ سەبارەت بە دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمی تاران گوتی: دانوستانەکان بە باشی بەرەوپێش دەچن و ئەگەری ڕێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ تاران لە ئارادایە.

سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش دا، گەیشتن بە ڕێککەوتن بژاردەیەکی باشترە لە بەکارهێنانی بۆمب، گوتیشی، “دەیەوێت کۆتایی بە کێشەی ئێران و زۆرێک لەو کێشانەی جیهان بهێنێت کە چوار ساڵ لەمەوبەر بوونیان نەبووە.”

ئەمەریکا و ئێران تا ئێستا سێ خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆیان بە نێوەندگیری عوممان کردووە، بە ئامانجی ڕێگریی کردن لە تااران بەوەی دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات، لە بەرانبەریشدا سزاکانی سەر ئەو وڵاتە لەلایەن واشنتن هەڵبگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتیی ئەورووپا: پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران زۆر جێی نیگەرانییە

یاسین

چوار كەس بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر بنكەی عەین ئەسەد دەستگیر دەكرێن

یاسین

ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە F-35 و S-400 گفتوگۆ دەکەن

یاسین