zagros news agency

بۆ یەکەم جار سیستەمێکی تایبەت بە تۆمارکردنی برینداربوونی هێزەکانی پێشمەرگە ڕادەگەیەندرێت

 

سیستەمی دیجیتاڵی سەردەمییانە بۆ رێکخستنەوەی کاروباری تەندروستی بۆ هێزی پێشمەرگە ڕادەگەیەنرێت، بەمەش تەواوی کاروبارە تەندروستییەكانی پێشمەرگە بەم سیستەمە رێک دەخەرێنەوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 28/4/2025، لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی وەزیری پێشمەرگە، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر و ژمارەیەک بەرپرسی حکوومی و   وەزارەتی پێشمەرگە، سیستەمی دیجیتاڵیی سەردەمییانە بۆ رێکخستنەوەی کاروباری تەندروستی بۆ هێزی پێشمەرگە ڕادەگەیەنرێت بەمەش تەواوی کارەکانی تەندروستی پێشمەرگە بەم سیستەمە رێکدەخەرێنەوە.

 

د. رەزا ئیسماعیل سینار، بەڕێوەبەری گشتی لە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری تەندروستیی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لە ڕێوڕەسمەكەدا سیستەمەكەی ڕاگەیاند.

 

سیستەمەکە بیرۆکەی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پزیشکیی گشتیی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە.

 

ئەم سیستەمە لەلایەن رێکخراوی spirt of america پاڵپشتیی دارایی هەموو قۆناغەکانی ئەم سیستەمەی دابین کردووە و لەلایەن فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروست کراوە.

 

بە جێبەجێکردنی سیستەمەکە، هەرکات بریندارێکی پێشمەرگە هەبێت لە رێگەی ئەم سیستەمەوە راستەوخۆ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکیی گشتی لە ژمارەی بریندار و جۆری برینەكانیان ئاگادار دەكرێتەوە.

 

ئەم سیستەمە رێگرییش دەکات لە بڵاوبونەوەی نەخۆشیە گوازراوەکان لە نێو هێزەکانی پێشمەرگە.

 

ئەم سیستەمە بە خاڵێکی وەرچەرخان لە رێکخستنەوەی کاروباری تەندروستیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دادەنرێ وئامادەسازییە پزیشکییەکان دەباتە قۆناغێکی بەرچاوتر و هەنگاوێکی سەرەکی دەبێت بۆبە دیجیتاڵکردنی سیستەمە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان لە بواری سەربازی و گشتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مه‌ریكا: سووریا و بەشار ئەسەد بەهۆی پشتبەستنیان بە رووسیا و ئێران شاری حەلەبیان لەدەستدا

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا دەكات

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری كشتوكاڵی شانشینی ئوردن كرد

یاسین