ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ی نیسانی 2025، ئاشكرا كرا كه له پارێزگای دیاله كه‌سێك به نه‌خۆشیی تای خوێنبه‌ربوون گیانی له‌ده‌ست دا.
له‌م باره‌یه‌وه، محه‌مه‌د غه‌زبان، به‌ڕێوه‌به‌ری ڤێته‌رنه‌ری دیاله ڕایگه‌یاند، كه‌سێك له ناحیه‌ی بوهرزی سه‌ر به شاری به‌عقووبه كه پیشه‌ی گۆشتفرۆش بووه، دوای تووشبوونی به تای خوێنبه‌ربوون گیانی له‌ده‌ست دا و كه‌سه‌كه ته‌مه‌نی سه‌رووی چل ساڵه.
گوتیشی، ئه‌و كه‌سه دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوو، ئه‌مڕۆ دۆخی ته‌ندروستیی تێك چوو و گیانی له‌ده‌ست دا.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو كه‌سێكی تر هه‌ر له سنووری پارێزگای دیاله به‌دیاریكراوی له شاره‌دێی جه‌له‌ولا تووشی په‌تای خوێنبه‌ربوون بوو و وه‌ك یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئه‌و نه‌خۆشییه له پارێزگاكه تۆمار كرا.

