zagros news agency

براد پیت لە بەشی دووەمی فیلمێکدا رۆڵ دەگێڕێت

براد پیت، ئەکتەری ئەمریکی، لە بەشی دووەمی یەکێک لە فیلمە بەهێزەکانیدا رۆڵدەگێڕێت.

فیلمەکە بەناوی “The Continuing Adventures of Cliff Booth”یە و بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی “nce Upon A Time In Hollywood”یە. 

لە بەشی دووەمی فیلمەکەدا، پیت رۆڵی ئەکتەرێک لە حەفتاکانی سەدەی رابردوودا دەگێڕیت.

بەشی یەکەمی فیلمەکە لە 2019 بڵاوکرایە و لیۆناردۆ دیکاپریۆ و براد پیت رۆڵی سەرەکیان تێدا گێڕا و لە دەرهێنانی کوانتین تارانتینۆیە.

بەشی دووەمی فیلمەکە لە دەرهێنانی دەیڤید فینشەرە و لە نووسینی ترانتینۆیە.

تۆڕی نێتفلێکس بەرهەمهێنەری فیلمەکەیە و بڕیارە لە هاوینی ئەمساڵ وێنە بگیرێت و بودجەی خەملێندراوی 200 ملیۆن دۆلارە.

سەرچاوەیەک رایگەیاندووە، لیۆناردۆ دیکاپریۆ کە رۆڵی سەرەکی لە بەشی یەکەمدا هەبوو، لە بەشی دووەمدا رۆڵێکی لاوەکی دەبێت و رۆڵی سەرەکی لەلایەن براد پیت دەگێڕدرێت.

بەشی یەکەمی فیلمەکە باس لە ئەکتەرێکی ئەمریکی و جێگرەوەی ئەو لە بەرهەمە هونەرییەکاندا دەکات. داهاتی لە سینەماکاندا 329 ملیۆن دۆلارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ باوك و دایكی قوتابیانی پۆلی یه‌ك و دوو سێی بنه‌ڕه‌تی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح

فازڵ میرانی :ب هەلکەفتا هاتنا جەژنا سەرسالا نو یا برایێن ئێزدی، گەرمترین پیرۆزباهیان ئاراستەی خوشک وبرایێن ئێزدی دکەین

یاسین

سیدنی سوینی دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی کۆتایی زنجیرەی “Euphoria”

ART