zagros news agency

هێرشی داعش بۆسەر هەدەسە ٥ کوژراو و بریندارێکی لێکەوتەوە

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، شانە نهێنییەکانی ڕێکخراوی داعش هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە گوندەواری پارێزگای دێرەزۆر.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی ڕوانگە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، پێنج ئەندامی هێزەکانی “بەرگریی خۆجێی” کە سەر بە هەسەدەن، کوژراون و ئەندامێکی دیکەی ئەو هێزانە بریندار بووە.
هێرشەکانی شانەکانی داعش لەم دواییانەدا لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەتایبەت لە دێرەزۆر، ڕووی لە زیادبوون کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی؛ ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە بەڕێوەدەچێت

سەڵاح

کەشناسی هرێم : پلەکای گەرما کەمێک بەرز دەبێت

سەڵاح

ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبی “گڕوگاڵی قەڵەمێک” بەڕێوەچوو

ART