پاش ئەوەی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەوڵەكانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە پاڵپشتیی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی دیكە بەئەنجام گەیشت و یاسای هێنانەكایەی پارێزگای هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق پەسەند كرا، ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاساكە كرد و چاوەڕوان دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا لە رۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاو بكرێتەوە و بەم جۆرەش هەڵەبجە بەفەرمی ببێتە پارێزگای ژمارە ١٩ی عێراق.
رۆژی دووشه‌ممه 14ی نیسانی 2025، دوای كۆبوونه‌وه و دانیشتنی تایبه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیار له په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه دراو هه‌ڵه‌بجه به فه‌رمی بووه پارێزگا.

