zagros news agency

سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ «ئومێد خۆشناو» پارێزگارى هەولێر کۆبووە

«سەلام رشدی» و «ئومێد خۆشناو» جه‌ختیان له به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هەولێر و تاران کرده‌وه

مەنسوور جیهانی ـ “سەلام رشدی” جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ “ئومێد خۆشناو” پارێزگارى هەولێر کۆبۆوه و سه‌باره‌ت به به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نیوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران وتووێژیان کرد.

“ئومێد خۆشناو” پارێزگارى هەولێر، بە یاوەری “شاکر حسێن” بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و “مەسعود باتلی” بەرپرسی کۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، سەردانى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستانی لە شاری تاران کرد و لە لایەن “سەلام عارف ڕوشدی” جێگری نوێنەرایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و ستافی نوێنەرایەتی حکوومەتى هەرێمى کوردستان به گه‌رمی پیشوازییان لێکرا.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، ستایشى رۆڵى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستانی لە ئێران کرد لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، هەروەها ڕۆڵی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به کار و چالاکییەکانی و هه‌روه‌ها پرسی قوتابیان و خوێندکارانی کورد و ئەو هاوڵاتییانەی سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن بەرز نرخاند.

له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، “سەلام رشدی” جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و ئه‌ندامان و ستافی نوێنەرایەتی سه‌ردانی پارێزگارى هەولێر و شاندی هاوڕێی بۆ ئێران له به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نیوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران به گرینگ هه‌ڵسه‌نگاند و خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی “ئومێد خۆشناو” بۆ نووسینگه‌ی نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان نیشاندا و ئه‌م جۆره سه‌ردان و دیدارانه‌یان له گه‌شه‌کردنی هاوکارییه‌کانی دوو لایه‌نه بەرز نرخاند.

پارێزگارى هەولێر و شاندی یاوه‌ریی که له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی به‌رپرسانی ئێران سه‌ردانی شاری تارانیان کردووه، ڕۆژی ڕابردوو له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی حه‌وته‌مین پێشانگای تواناکانی هه‌نارده‌ی ئێران به ناونیشانی “ئێران ئێکسپۆ ٢٠٢٥” ئاماده‌بوون و له درێژه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی ئێرانی له‌وانه؛ “عه‌بدولکه‌ریم حسێن‌زاده‌”‌ جێگری سه‌رۆک کۆمار، “محه‌مه‌د ئه‌تابه‌ک” وه‌زیری پیشه‌سازیی، کانزاکان و تیجاری، “محه‌مه‌دسادق موعته‌مدیان” پارێزگارى تاران و دیدار و وتووێژیان کرد

 

هەواڵی پەیوەندیدار

چین ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بە ناردنی چەک بۆ ئێرانی بە «تۆمەتی مەبەستدار» ناو برد

یاسین

خوان لاپۆرتا؛ هیوادارم ڕۆیشتنی شتیگن ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی

یاسین

فوئاد حوسێن داوای ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

یاسین