zagros news agency

ئیسرائیل درۆنێکی خستە خوارەوە لە میسرەوە چەکی دەگواستەوە وڵاتەکەی

 

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە، 29ـی نیسانی 2025، ڕایگەیاند، هەوڵێکی بە قاچاخ بردنی چەک لە میسرەوە بۆ ناو ئیسرائیل بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پووچەڵ کردووەتەوە.

سوپای ئیسرائیل، لە پلاتفۆڕمی ‘ئێکس’ بڵاوی کردەوە، “فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان بینیووە کە هەوڵی بەقاچاخبردنی چەک لە میسرەوە دەدات بۆ ناو ئیسرائیل لە ناوچەی لیوا باران.”

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە، “فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لەلایەن هێزەکانی سوپای ئیسرائیلەوە خراوەتە خوارەوە”.

ڕوونیشی کردووەتەوە، ئەو سەربازانەی سوپای ئیسرائیل کە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە توانیان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بدۆزنەوە کە 10 چەک و تەقەمەنی ئێم 16ـی هەڵگرتبوو.

سوپای ئیسرائیل باسی لەوەش کرد، “ئەو چەکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کران بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.”

میسر هاوشانی قەتەر و ئەمەریکا سەرکردایەتی هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی وێرانکارییەکانی غەززە کە ماوەی 18 مانگە بەردەوامە.

کەناڵی قاهیرە، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە بڵاوی کردەوە، حەسەن ڕەشاد، بەڕێوەبەری هەواڵگری گشتی میسر لە قاهیرە لەگەڵ تیمی دانوستانکاری ئیسرائیل کۆدەبێتەوە و تاوتوێی زیندووکردنەوەی ئاگربەست لە غەززە دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران داوای کەرەستەی دروستکردنی مووشەکی بالیستی لە چین دەکات

یاسین

مانگی ڕابردوو زیاتر لە 5هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراوە

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

یاسین