zagros news agency

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی: رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بەبێ چاودێری ئێمە هیچ بەهایەکی نابێت

 

ڕافائیل گرۆسی، هۆشداری دەدات لەوەی نابێت هێزی سەربازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاربهێنرێت و پێویستە بە ئاگاداری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رێککەوتنی ئەتۆمی ئەنجام بدرێت.

ئەمرۆ سێشەممە 29ی نیسانی 2025، گرۆسی لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ژان نۆئێل بارۆت وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گوتی: پێویستە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ئەنجامەکان بەدەست بهێنین.

ناوبراو جەختی له سەڕ ڕێگری له هەڕچەشنه هەڵچوونێکی سەڕبازی له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا کردەوه و ئاماژەی بەوەدا کە “دیپلۆماسی مومکینەو  لەبەڕدەستە”.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: وەک دەزانن گفتوگۆی گرنگ لە نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، لە یەک کاتدا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە پەیوەندیدام بۆ ئەوەی ئاژانسەکە بتوانێت میکانیزمە تەکنیکییەکانی خۆی و ڕێوشوێنە پاڵپشتییەکانی خۆی بخاتەڕوو.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وەڵامی پرسیارێکی سەبارەت بە هەڵوێستی پاریس بە ڕێککەوتنی دوو قۆڵی نێوان تاران و واشنتۆن بەبێ بەشداریی ئەورووپای دایەوە و گوتی: “لە بەرژەوەندی ئەوروپادایە کە ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نەبێت”.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە پشتیوانی لە دیالۆگی بەردەوامی ئێران و ئەمریکا دەکەین. هەروەها لە نزیکەوە لەگەڵ مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ستیڤ ویتکۆف کاردەکەین. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە کۆتایی هاتنی پلانی کاری تۆکمەی هاوبەش (ڕێککەوتنی ئەتۆمی) نزیک دەبینەوە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە “ئەوروپا پابەند بووە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی. ئێمە لە هاوینی ئەمساڵدا ڕووبەڕووی بڕیارێکی گرنگ دەبینەوە کە ئایا ئەو سزایانەی لەسەر ئێران هەڵگیراون دەگەڕێندرێنەوە یان نا، ئەمەش بەندە بە پابەندبوونەکانییەوە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی 16مین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر دەكرێتەوە

یاسین

نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بۆرسەکانی بەغدا و هەولێر بەرز بۆوە

یاسین

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین