به هۆى كهمبوونهوهى داهاتى نهوتهوه، بڕی 7 ملیار و 455 ملیۆن دۆلار لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا له یەدەگی دەرەکی لە بانکی ناوەندیی عێراق، كهم بووهتهوه.
نەبیل مەرسوومی، ئابووریناسی شارەزا و مامۆستای زانكۆ، ئاشکرای کرد: “یەدەگی بیانی لە بانکی ناوەندیی عێراق لە 105 ملیار و 290 ملیار دۆلار (هاوتا بە 136.877 ترلیۆن دینارى عێراقی) لە مانگی کانوونی دووەمی 2024 بۆ 97.844 ملیار دۆلار (127.198 تریلیۆن دینار) لە مانگی ئازاری 2025 دابەزیوە.
ههروهها گوتیشی: “ئەمە بەو مانایەیە کە یەدەگەکان لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 7 ملیار و 455 ملیۆن دۆلار زیانیان بەرکەوتووە لە ئەنجامی کەمبوونەوەی داهاتی نەوت کە پەیوەندی بە دابەزینی نرخی نەوتەوە هەیە”.
جهختیشی كردهوه كه ئەمەش وایکردووە فرۆشی بانکی ناوەندی بە دراوی بیانی زیاتر بێت لە بهرانبهر كڕینی له وەزارەتی دارایی.

