zagros news agency

پارێزگارى هەولێر و پارێزگارى زنجان ڕێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنیان واژوو كرد

 

دوای ئەنجامدانی یەکەمین كۆبوونه‌وه‌ى نێوان ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەید محسن سادقی، پارێزگارى زنجان، بەئامادەبوونى شاندى هەردوولا، لە دیوانى پارێزگاى زنجان، لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو پارێزگا، لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییە گشتییەکان و بە هێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان هەولێر و زنجان و گەیشتن بە ڕێککەوتن و بەرفراوانکردنى بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان، لێکتێگەیشتنی هەولێر و زنجان، واژوو کرا.

 

پارێزگاى هه‌ولێر له‌ په‌یجی تایبه‌تى خۆى ده‌قى لێکتێگەیشتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ چه‌ند وێنه‌یه‌ك بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

 

مادەی یەکەم:-

هەردوولا بە مەبەستی بەهێزکردنی هاوکاری تەکنەلۆژی و پیشەسازی، بیروڕا لەبارەی دۆخی ئابووری و بازرگانیی و گۆڕانکاری لە ڕێنماییەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن.

 

مادەی دووەم:-

هەردوولا یەکتر ئاگادار دەکەنەوە لەو چالاکییانەی کە دەتوانن بازرگانی نێوان پارێزگای هەولێر و زەنجان بەرەوپێش ببەن.

 

مادەی سێیەم:-

هەردوولا هاوکاری یەکتر دەکەن لە ڕێکخستنی شاندی بەرپرسانی پارێزگا بەمەبەستی ئاسانکاری هاوکاری بازرگانی، گەشتیاری، پیشەسازی، خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری، تەندروستی، و وەرگرتنی قوتابیانی زانکۆ.

 

مادەی چوارەم:-

هەردوولا لەبواری پێشانگاکان و پێشانگا نێودەوڵەتییەکان و بەرەوپێشبردنی بازرگانی هاوکار دەبن و پاڵپشتی ئەندامەکانیان دەکەن بۆ بەشداریکردن لەو بۆنانە.

 

مادەی پێنجەم:-

هەردوولا هاندەر و پشتگیری لە پەرەپێدانی پڕۆژەی هاوبەش و دەرفەتی وەبەرهێنان و قازانجی هاوبەش دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌كۆیه‌ ماڵی ئاراس شێخ جه‌نگی تاڵان كرا

دڵشاد

سەرۆک بارزانی و تۆم بەڕاک پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

دڵشاد

هۆشیار زێباری: كاتی ئەوەیە دادگای فیدڕاڵی بەپێی دەستوور دروست بكرێتەوە

سەڵاح