ئه‌مڕۆ شه‌ممه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، به‌رپه‌رچی مووشه‌كێكمان دایه‌وه كه له یه‌مه‌نه‌وه ئاڕاسته‌كرابوو، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه‌وا ئه‌مه‌ریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر حوسییه‌كان چڕ كردۆته‌وه.
سوپای ئیسرائیل باسی له‌وه‌ش كرد، دوای هاویشتنی مووشه‌كه‌كه، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئیسرائیل لێدران.
بۆ سنورداركردنی توانای هێرشكردنی حوسییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شتیه‌كانی ده‌ریای سوور، پێشتر له مانگی ئازاری رابردوو دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی كرد به هێرشێكی به‌رفراوان بكرێت.
رۆیته‌رز

