zagros news agency

بڕیارێک بۆ خانەنشینیی دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی دەرچوو

 

بڕیار بۆ خانەنشینکردنی دادوەران و ئەندامانی داواكارى گشتی لە هەرێمی کوردستان دەرچوو و بە تەواوکردنی تەمەنی 63 ساڵی، بە ڕۆژ و مانگ و ساڵ خانەنشین دەکرێن.

لە نووسراێکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانى هەرێمی كوردستاندا کە بۆ وەزارەتی دارایی نێردراوە، لەبارەی چۆنیەتیی خانەنشینکردنی دادوەران و ئەندامانی داواكاری گشتی ڕوونکردنەوە لەبارەی بڕیارێک دراوە، بەپێی نووسراوەکە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و هاوتاکردنی یاسای خانەنشینی و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، بڕیار لەبارەی تەمەنی یاسایی دادوەران و ئەندامانی داواكاری گشتی دراوە، ئەوەش هاتووە: “دادوەران و ئەندامانی داواكاری گشتی بە تەواوکردنی تەمەنی 63 ساڵی، بە ڕۆژ و مانگ و ساڵ خانەنشین دەکرێن.“

جەخت کراوەتەوە، ئەوانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە پێویستە خانەنشین بکرێن، تێیدا هاتووە: “پێویستە ڕاستەوخۆ خانەنشین بکرێن و دێژکردنەوەی ماوەی خزمەتیان بۆ ناکرێت.”

ئەوەش دووپات کراوەتەوە، ئەو ڕێکارە هاوشێوەی ڕێکارەکانی حکوومەتی فیدراڵی و جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووە.

ئەنجوومەنی وەزیران، لە ڕۆژی 15ی کانوونی دووەمی 2025، لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، پاڵپشت بە ڕێكارەكانی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی ژمارە 9ی هەمواركراوی ساڵی 2014، چەند بڕیارێكی لەبارەی خانەنشیكردنەوە دەركرد، بەپێی فەرمانەكە، هەر فەرمانبەرێك تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵی كەم كرایەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 30هەزار فەرمانبەر خانەنشین کران.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەرمی شەش بارمتە لە غەززە دۆزرانەوە، یه‌كێكیان ئه‌مه‌ریكییه‌

سەڵاح

مانگی 11ـی ئەمساڵ دووسایدی گۆمەسپان – سماقووڵی تەواودەبێت

یاسین

کۆمپانیای سامسۆنگ وەشانی One UI 6.1.1 بەردەست دەخات

سەڵاح