zagros news agency

کچی پێشمەرگەیەک لە حکوومەتی نوێی ئەڵمانیا دەبێتە وەزیر

 

ڕیم ئەلعەبالی ڕادۆڤان، لە حکوومەتی نوێی ئەڵمانیا وەک وەزیری گەشەپێدان دەستنیشان کرا.

ڕیم ئەلعەبالی، بە میدیاکانی ئەڵمانیای ڕاگەیاندووە، ئەو بە ڕەچەڵەک سەر بە پێکهاتەی کرستیانەکانی عێراقە و لە هەشتاکان باوکی لە ڕیزەکانی پێشمەرگەدا دژ بە ڕژێمی سەددام حوسێن خەباتی کردووە.

ئەلعەبالی، لە ساڵی 1990 لە شاری مۆسکۆ لە دایک بووە، سیاسەتمەداری ئەڵمانی و ئەندامی پارتی سۆسیال دیموکراتەکانە. دایک و باوکی لە ساڵی 1996 وەک پەنابەر چوونەتە ئەڵمانیا.

ئەو کچە، سیاسەتمەدارێکی دیاری پارتی سۆشیال دیموکراتە و پێشتر پۆستی ئەندامی پەرلەمان و وەزیری دەوڵەتی هەبووە و لە حکوومەتی نوێشدا وەک وەزیری گەشەپێدان دەستنیشان کراوە.

میدیای ئەڵمانیا بە بایەخەوە باس لە دەستنیشانکردنی ئەلعەبالی وەک وەزیر دەکەن و نووسیویانە “لە پەنابەرییەوە بۆ وەزیری.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوی یه‌ده‌گی حاجیان بۆ ئه‌مساڵ بۆ ساڵی 2025 هه‌مان مافیان ده‌بێت

سەڵاح

ھێزەکانی فەرەنسا لە ھەرێمی كوردستان پاڵپشتی لە بەرنامەی ریفۆرمی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەت پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵەوە پێگەیشت

سەڵاح