zagros news agency

کرملین: پوتین و پزیشکیان لەبارەی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا گفتوگۆیان کردووە

 

کۆشکی کرملینی ڕووسیا ڕایگەیاند: ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی گوڵان (٦ی ئایار)،  لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گفتوگۆیان لەبارەی ڕەوتی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گفتوگۆیان کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کرملین، پوتین لەم پەیوەندییەدا جەختی لەوە کردووەتەوە ،  ڕووسیا ئامادەیە بۆ ئاسانکاریی دانوستانەکان و گەیشتن بە “ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە” لە نێوان ئێران و ئەمریکادا، ڕۆڵی هەبێت.

شایەنی باسە، لە چەند خولێکی پێشووتری دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن لە هەفتەکانی ڕابردوودا، نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەندین سەردانیان بۆ ڕووسیا کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤیدیۆیەکی دزەپێکراوی دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە هاووڵاتیانی توڕەکردووە

سەڵاح

پارێزگاری دهۆک: کاروانی ئاوەدانی بەردەوام دەبێت

یاسین

کۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌ى كاندیده‌ سزادراوه‌كان ئاشكرا ده‌كات

سەڵاح