zagros news agency

وەسیم گەیلان: لە هەر پێنج عێراقییەک یەکێکیان جگەرە دەکێشێت

 

چوارشەممە، 7-5-2025، وەسیم گەیلان، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پرۆگرامی کۆنترۆڵکردنی تووتن لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، بەم نزیکانە یاسای نوێ لە “یاسای پاراستن لە زیانەکانی تووتن” دەردەچێت، کۆتایی بە بڵاوبوونەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی، ناسراو بە “ڤەیپ” لە وڵاتدا دەهێنێت.

وەسیم گەیلان، لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی: “یاساکە بە یەکجاری هاوردەکردن و کڕین و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەغە دەکات”، جەختیشی کردەوە “یاسا نوێیەکە میکانیزمەکانی ڕوون کردووەتەوە بۆ جێبەجێکردنی سزا و سزای پێبژاردن و دەستبەسەرداگرتنی ڤەیپ بۆ هەر کەسێک کە یاساکە پێشێل بکات.”

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداریدا لە مەترسییە تەندروستییە بەرچاوەکان کە بەهۆی جگەرەی ئەلیکترۆنیەوە دروست دەبێت، ئاماژەی بەوەش کرد، بەشێوەیەکی بەرچاو لە نێو گەنجان و منداڵان و تەنانەت کچانیشدا بڵاوبووەتەوە.

وەسیم گەیلان، ڕوونیکردەوە “داواکاری لەسەر ئەم جۆرە جگەرەیە دەگەڕێتەوە بۆ شێوە و ڕەنگە سەرنجڕاکێشەکانی”، دەشڵێت، “کاریگەریی مەترسیداری لەسەر مێشک و هەستی مرۆڤەکان هەیە.”

لەو چوارچێوەیەدا وەسیم گەیلان، ئامارێکی مەترسیداری ئاشکرا کرد و گوتی: “لە هەر پێنج عێراقییەک یەکێکیان جگەرە دەکێشێت”.

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، جگەرەکێشان لە پێشەنگی ئەو 10 هۆکارە سەرەکیەی مردنە لە عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک وەزیران: داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەم بە شێوەیەکی شارستانی و دوور لە سووکایەتی و ناوزڕاندن بانگەشە بکەن

سەڵاح

پەیامی مەسرور بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح