zagros news agency

دۆناڵد ترەمپ: شەڕی غەززە  “دڕندانەیە” هیوادارم کۆتایی پێبێت

 

دووشەممە، 12ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا شەڕی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە بە “دڕندە” وەسف کرد و هیوای خواست ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلی-ئەمەریکی عیدان ئەلێکسەندەر، یەکەم هەنگاوی کۆتاییهێنان بە شەڕەکە بێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پلاتفۆرمی (Truth Social) نووسیویەتی، بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە عیدان ئەلێکسەندەر، هاووڵاتییەکی ئەمەریکییە و لە مانگی ئۆکتۆبەری 2023ەوە بە بارمتە گیراوە، لەگەڵ خێزانەکەی شاد بووەتەوە، گوتیشی، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە یارمەتیدەر بوون بۆ ئازادکردنی عیدان.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمە ئاماژەیەکی نیازپاکی بوو بەرامبەر ئەمەریکا و هەوڵی نێوەندگیرەکان، (قەتەر و میسر) بۆ کۆتایی هێنان بەم شەڕە دڕندانەیە و گەڕاندنەوەی هەموو بارمتەکان بۆ ناو بنەماڵەکانیان.

سەرۆکی ئەمەریکا گوتیشی، هیوادارم ئەمە یەکەم هەنگاوی بێت بۆ کۆتاییهێنان بەم ململانێ دڕندانەیە.

دوێنێ یەکشەممە، حەماس ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو ڕێوشوێنانەی کە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و کردنەوەی دەروازەکان و ڕێگەدان بە چوونە ژوورەوەی هاوکاری و فریاگوزاری گیراونەتەبەر، عیدان ئەلێکسەندەر، ئازاد دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور.. ئەرجەنتین بە تاکە گۆڵێك پێگەی خۆی بەهێزترکرد

یاسین

ئەندامی شۆرای نیگەهبانی ئێران: لەوانەیە ئێمەش وەک سووریامان بەسەر بێت

سەڵاح

ئێران تۆڕێکی گەورەی قاچاخچێتی سووتەمەنی دەستگیر کرد

سەڵاح