zagros news agency

پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور.. ئەرجەنتین بە تاکە گۆڵێك پێگەی خۆی بەهێزترکرد

لە یارییەکانی ئەمشەوی قۆناغی پاڵاوتنی مۆندیال، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین میوانداری پیرۆ کرد.

 

لە ئەنجامدا ئەرجەنتین توانی پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزتر بکات و بە گۆڵێکی بێوەڵام شکست بە پیرۆ بهێنێت.

 

تاکە گۆڵی یارییەکەش یاریزان لاوتارۆ مارتینێز بە ئاسیستێکی مێسی بە شێوازێکی نایاب لە خولەکی 55دا تۆمارکرد،

 

لە یاریێکی تریشدا هەڵبژاردەی ئیکوادۆر لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی کۆلۆمبیا بویەوە،

لەو یارییەدا هەڵبژاردەی ئیکوادۆر توانی بە گۆڵێکی ئینێر ڤالانسیا لە سەرەتاکانی یارییەکە و لە خولەکی 7دا لە کۆلۆمبیا بباتەوە.

 

بەم ئەنجامە، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پێشەنگە بەکۆکردنەوەی 25 خاڵ، ئیکوادۆریش پلەی سێیەمی لە کۆلۆمبیا وەرگرت و خاوەن 19 خاڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

سەرۆکی جوداخوازانی باشووری یەمەن ‘بە یارمەتیی ئیمارات لەو وڵاتە هەڵات’

سەڵاح

ترەمپ: بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی ئێران دام

سەڵاح