دوای ئەوەی لە ماوەی 24 کاتژمێردا سێیەم مووشەکی بالیستی حووسییەکان ئاراستەی ناوەڕاستی ئیسرائیل کرا، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 14ى ئایارى 2025) گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى بن گوریۆن له ئیسرائیل، ڕاگیرا، له به‌رنابه‌ردا سوپای ئیسرائیل هۆشدارى دا له چۆڵكردنى سێ به‌نده‌ر له یه‌مه‌ن و ده‌یانكاته ئامانج.
مووشەکێکی بالستیکی حووسییەکان فڕۆکەخانەی بن گوریۆن دەکاتە ئامانج و زه‌نگى ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە ناوەڕاستی ئیسرائیل و کەناری ڕۆژئاوا لێده‌درێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه تره‌مپ به گه‌شتێك له وڵاتانى كه‌نداوى عه‌ره‌بیدایه.
دوای ئەوەی حووسییەکان مووشەکێکی بالیستیکیان ئاراستەی فڕۆکەخانەی بن گوریۆن کرد، زه‌نگى ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە ناوەڕاستی ئیسرائیل و شارۆچکەکانی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوا، بیسترا.
دەسەڵاتدارانى ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە ڕێگری لە مووشەکەکە کراوە. ئەمە سێیەم هێرشە کە گرووپى ئه‌نساروڵاى حووسی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئاراسته‌ى ئیسرائیلی بكات. له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌دا، ئه‌فیخاى ئه‌دره‌عى، گوته‌بێژى زمانى عه‌ره‌بى سوپای ئیسرائیل، له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له (ئێكس) هۆشدارییه‌كى بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: “هۆشدارییەکی گرنگ بۆ هەموو ئەوانەی لە بەندەرەکانی دەریایین کە لەلایەن حووسییەكانه‌وە به‌ڕێوه ده‌برین و بریتین له‌م به‌نده‌رانه:
بەندەری ڕاس عیسا
بەندەری حودەیدە
بەندەری سەلیف
دوێنێ وتەبێژی سەربازیی حووسییه‌كان هۆشداری دا بە هێڵە ئاسمانییە بیانییەکان لە ئەنجامدانی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی بن گوریۆن و جەختی لەسەر گەمارۆی ئاسمانی و دەریایی کردەوە کە بەسەر ئیسرائیلی‌دا سەپێنراوە.
ئه‌م هێرشانه له كاتێكدایه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له وڵاتى سعوودیه‌یه بۆ گه‌شتێكى وڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌نداو و بڕیاره دره‌نگانێكی شه‌و سعوودیه به‌جێ بهێڵێت و بگاته وڵاتى قه‌ته‌ر.
تره‌مپ له لێدوانێكیدا دوێنێ (سێشه‌ممه 13ى ئایارى 2025) له سعوودیه ڕایگه‌یاند، پیموایه حووسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێمه ڕاستگۆن و چیتر هێرش ناكه‌نه سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان و كه‌شتییه‌كانمان.
تره‌مپ له لێدوانه‌كه‌یدا، گوتی: ئیدارەی بایدن حووسییەکانی لە لیستی تیرۆریستەکان دوورخستەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی سیاسەتێکی ناژیرانەیە کە ناوچەکەی زیاتر ناسەقامگیری کردووە”. ئاماژەی بەوەشکرد، “ئیدارەکەمان سەرکەوتوو بوو لە ئاراستەکردنی هێرشی بەهێز دژی حووسییەکان، زیاتر لە هەزار و 100 لێدان لە دژی ئەو گروپە ئەنجام درا”.
ترامپ لەبارەی حووسییەکانەوە ئاماژەی بەوەدا کە “ئەمریکا ناچاربوو مامەڵە لەگەڵ حوسییەکاندا بکات، کە کەشتییە ئەمریکییەکانیان ده‌کردە ئامانج و هەڕەشەیان لە ئاسایشی ناوچەکە دەکرد، بەتایبەتی لە دەریای سوور، کە ڕێککەوتنێک واژۆ کرا بۆ ڕاگرتنی بەئامانجگرتنی کەشتییە ئەمریکییەکان”.
له دواى ڕووداوه‌كانى 7ى ئۆكتۆبه‌رى 2023ـه‌وه، حووسیییه‌كان چه‌ندین جار به مووشه‌ك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئیسرائیل و ئالۆزییان له ده‌ریای سوور دروستكردووه و ڕێگه ناده‌ن كه‌شتییه بازرگانییه‌كان به‌و ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕن، له به‌رانبه‌ردا ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئیسرائیل وه‌ڵامى توندی ئه‌و هێرشانه‌یان داوه‌ته‌وه و تا دوا جار، له هه‌فته‌ى ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ، ڕایگه‌یاند: “حووسییه‌كان ڕاده‌ست بوون، ڕێككه‌وتنیان كردووه كه چى تر هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان”.

