zagros news agency

بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون و وشکەساڵی چەند بڕیارێک دەرکرا

 

ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و تەندروستی و کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان کرد و گفتوگۆیان لەسەر دوو پرسکرد، ئەوانیش پرسی ڕێگریکردن لە تای خوێنبەربوون و ڕووبەڕووبونەوەی وشکەساڵی بوو.

چوارشەممە، 14-5-2025، لەوبارەوە ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، لەمیانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئامادەکارییەکانی پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون و بابەتەکانی وشکەساڵی کاریگەریی و لێکەوتەکانی کرا.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆتایی کۆبوونەوەکە چەند بڕیارێک دران ئەوانیش:

-هەڵمەتێکی هۆشیاریی فراوان لە ڕێگەی کەناڵەکانی ڕاگەیاند و سۆشیال میدیا و مینبەری مزگەوتەکان ناوەندە ئاینییەکان و ڕۆشنبیرییە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکرێتەوە بۆ چۆنیەتی خۆپارێزیی لە پەتای تای خوێنبەربوون و پاراستنی تەندروستی گشتی و بەفیرۆنەدانی ئاو و زێدەڕۆینەکردنی لە بەکارهێنانی.

-هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێدراون بە چاودێری کردنی سەرچاوەی هێنانی ئاژەڵ و بەرهەمەکانی دەرەوەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، کە پێویستە لەو ناچانە بن سەلامەتن و حاڵەتەکانی تایخوێبەربوونی تیا بڵاو نەبووەتەوە.

-ژووری ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە تای خوێنبەربوون و وشکەساڵی لە ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پێکدەهێنرێت، لێژنەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ چاودێری شوێنەکانی سەربڕینی ئاژەڵ و مەیدانی فرۆشتنی ئاژەلان دەکەن، کە پێویستە سەربڕینی ئاژەڵەکان تەنیا لە کوشتارگە فەرمییەکان بێت.

سەبارەت بە وشکەساڵی بڕیاردراوە هەوڵەکان چڕتر بکرێنەوە بۆ پتەوکردنی ژێرخان و پشتبەستن بەسێکتەرە ناوخۆییەکان بۆ چارەکردنی وشکەساڵی و ئیدارەدانی دۆسیەکانی ئاو و ئاودێری.

 

-ئامادەکردنی پلانێکی پێشوەختە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی و لێکەوتەکانی وشکەساڵی و کەمکردنەوەی ئەو زەرەر زیانانەی کە بەرکەرتی کشتوکاڵ دەکەوێت، هەروەها هەڵسەنگاندنی پێویست بکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخەکە و گەرتنە بەری هەنگاوی دروست.

-پارێزگار و سەرپەرشتی ئیدارە سەربەخۆکان و لیژنە تایبەتەکان ڕاسپێرردراون هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی ئاوی ئاوەڕۆ و زێرابەکان بۆ ئاودانی سەوزە و بەروبوومە کشتوکاڵییەکان.

-بەمەبەستی پاراستنی سامانی ژێر زەوی، پێویستە ڕێگری بکرێت لە لیدانی بیر، تەنیا لە حاڵەتە زۆر پێوستەکان نەبێت، ئەویش بەڕێگەی فەرمی.

هەواڵی پەیوەندیدار

داعش بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی چێشتخانەیەکی چینیی لە کابولی لە ئەستۆ گرت

یاسین

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا توندوتۆڵ کراون

یاسین

ئاگاداریەک لە وەزارەتی ناوخۆ

سەڵاح