بەراورد بە دو رۆژی رابردو نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییەكی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە و نرخەكەیان جێگیرە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (64) دۆلار و (55) سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (61) دۆلار و (65) سەنت، لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەدەکرێت.

