حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، پێنج هەزار مینی دژەکەسيی جۆراوجۆر و پاشماوەی تەقەمەنيی جەنگی، لەلایەن تیمی لەناوبردن له سنووری شارۆچكهى چۆمان، بە شێوازێکی کۆنتڕۆڵکراو و سەلامەت لەناو بران.
باسی لهوهش كرد، پلان وایە لە ڕۆژانی داهاتوودا بە چەند قۆناغێک ژمارەیەکی زۆرتری کەرەستەی تەقەمەنی، کە لە شوێنی جیاجیا لە سنووری پارێزگهی هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆ کراونەتەوە لە هەمان شوێن لەناو ببرێن.

