ئەمڕۆ (پێنجشەممە 15ى ئایارى 2025)، دەستەی گشتیی کەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی عێراق لە ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی کردەوە کە شه‌پۆلی خۆڵبارین بەردەوامە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.
ده‌سته‌كه ڕایگەیاندووە، وێنەکانی مانگی دەستکرد ئاماژە بە بوونی شەپۆلی خۆڵبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ده‌كه‌ن کە لە ئەنجامی بای چالاکی ڕووی زەوی و لێشاوی بارستەیەکی هەوای مامناوەندەوە دروست بووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆى بوونی هەورى باراناوى بەسەر بەشێک لە ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا، تاوێك باران ببارێت، هه‌روه‌ها پێشبینی دەکرێت ڕەشەبای سووک تا مامناوەند بەخۆیەوە ببینێت، ئه‌وه‌ش تا کاتژمێرەکانی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
ده‌سته‌كه پێشبینی دەکات لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بای مامناوەندی باکووری ڕۆژئاوا، سەقامگیر بێت و کۆتایی بەو بارودۆخە ناجێگیرەی کەشوهەوا دێت کە کاریگەری لەسەر چەند ڕۆژی ڕابردوو هەبووە.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه کە پلەکانی گەرما به شێوه‌یه‌كی كاتی داده‌به‌زێت، به‌ڵام لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر جیاواز ده‌بێت، ئەمەش بەهۆی جیاوازی پلەی گەرمی بارستە هەواى ناوچه‌كه‌وه.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە، چه‌ند جارێك شه‌پۆلی خۆڵبارین ناوچه جیاوازه‌كانى عێراقی گرته‌وه و سەدان کەسی تووشبوو بە کێشەی هەناسەدان لە نەخۆشخانەكان، خەوێندراون.

