zagros news agency

ئێن بی سی نیوز: ئەمەریکا یەک ملیۆن فەڵەستینی ڕەوانەی لیبیا دەکات

 

کەناڵی ‘ئێن بی سی نیوز’ بڵاویکردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کار لەسەر پلانێک دەکات بۆ گواستنەوەی یەک ملیۆن فەڵەستینی لە کەرتی غەززە بۆ لیبیا بەشێوەیەکی هەمیشەیی.

کەناڵەکە لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار و بەرپرسێکی پێشووی ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە، پلانەکە لە ژێر وردبینییەکی جددیدایە، تا ئەو ڕادەیەی کە ئەمەریکا لەگەڵ سەرکردایەتی لیبیا تاوتوێی کردووە.

ئێن بی سی نیوز، ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لە بەرانبەر نیشتەجێکردنی فەڵەستینییەکان، ئیدارەی ئەمەریکا چەندین ملیار دۆلاری لیبیا ئازاد دەکات، کە زیاتر لە 10 ساڵ لەمەوبەر بلۆکی کردووە.

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتی کردبووەوە کە ئەمەریکا “گرنگی بە دۆخی غەززە دەدات”، جەختیشی کربووەوە، “خەڵک لە ناوچە گەمارۆدراوەکانی فەڵەستین لە برسێتیدا دەمرن”.

لە سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات، ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتی، “ئێمە چاومان لە غەززەیە، و بڕیارە کاری لەسەر بکەین، خەڵکێکی زۆر لە برسێتیدا دەمرن، زۆر شتی خراپ ڕوودەدات.”

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پشتیوانییەکانی بۆ پلانەکانی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی شەڕی غەززە، ترەمپ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: پێموایە لە ماوەی مانگی داهاتوودا زۆر شتی باش ڕوودەدات و دەبینین.

ئاماژەی بەوەش کرد: ئێمە دەبێ هاوکاری فەڵەستینییەکانیش بکەین، وەک دەزانن خەڵکێکی زۆر بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن لە غەززە، بۆیە دەبێت چاو لە هەردوولا بکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی كۆبوونەوەێكی فراوان لە بارەی مووچە ئەنجام دەدرێت

گوران

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ند زوهێر عه‌بدولمه‌سيح ده‌كات

یاسین

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس

یاسین