سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: “نووسراوی ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ تەرخانكردنی زەوی بۆ 10 هەزار و 800 پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی شارەوانی.”
سەبارەت بە وردەكاریی لیستەكە، گوتی: “ئەو ڕەزامەندییە کە وەجبەی سێیەمی پێشمەرگەیە، ناوی یەکە و بەڕێوەبەرایەتییە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی تێدایە.”
ئاشکراشی کرد: “ئێستا 20 هەزار فۆڕمی زەویی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە لە لایەن تیمەکانمان وردبینی دەکرێت و ئەویش دەنێردرێ بۆ وەگرتنی ڕەزامەندی.”
بەرپرسەكەی وەزارەتی شارەوانی باسی لەوەش كرد، لێژنەکان تاوەکوو ئێستا نزیکەی 30 هەزار پێشمەرگە ڕەزامەندیی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە.

