zagros news agency

عەباس عێراقچی: هیچ وڵاتێک ناتوانێت لە بەدەستهێنانی وزەی ئەتۆم ڕێگریمان لێبکات

 

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت هیچ کەس و وڵاتێک ناتوانێت ببێت بە ڕێگر لە بەردەم بەدەستهێنانی وزەی ئەتۆم. هاوکات ئێران بە مافی خۆی دەزانێت کە بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیخوازانە بەردەوامی پێبدات.

 

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی دەستەی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: ئێران بە مافی خۆی دەزانێت کە بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیخوازانە بەردەوامی پێبدات و ببێت بە خاوەنی وزەی ئەتۆم، خەڵکی ئێران هەوڵی داهێنان و پێشکەوتنی وڵاتەکەیان دەدەن و بۆ ئەو ئامانجەش پێویستمان بە وزەی ئەتۆم دەبێت لە پێناو دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و پێشکەوتنی پیشەسازی، هیچ دەوڵەت و کەسێک ناتوانێت ببێت بە ڕێگر لە بەردەم بەدەستهێنانی وزەی ئەتۆم و ئێران ئامانجی ئاشتیخوازانەی خۆی بەدیدێنێت.

 

تاوەکو ئێستا بە ڕاستگۆیانە و ڕاشکاوانە لە دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام بووین و بەو شێوەیەش درێژە بە کۆبوونەوەکان دەدەین، بەڵام هیچ کات ڕێگە نادەین خەڵکی ئێران بێبەش بکرێت لە بەدەستهێنانی وزەی ئەتۆم.

 

 

 

دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکە بەردەوامە سەرەڕای ناکۆکییەکان لە نێوان هەردوو وڵات، بەڵام هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆیەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان ویستی هاوبەشی تاران و واشنتنە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر سەرۆکی ئەرکانی سوپا و ئەمینداری بەغدا دەدات و کۆبوونەوەکەی هەڵدەگرێت

یاسین

سوودە خۆراکییەکانی سەوزە و میوەی بەستوو و قوتوو

یاسین

وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین